هه‌ولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دەڵێ، كار و خزمه‌تى مرۆیى و خێرخوازى و به‌هانا‌وه‌چوونى ده‌زگاى خێرخوازیى بارزانى له ماوه‌ى بیست ساڵى ته‌مه‌نیدا بۆ لێقه‌وماوان، به‌رجه‌سته‌كردنى گیانێكى به‌رزى مرۆیى، نموونه‌یه‌كى باڵاى مرۆڤپه‌روه‌رى و یارمه‌تیدان بووه كه جێپه‌نجه‌ى دیار و به‌رچاوه و مایه‌ى ڕێز و پێزانینێكى زۆره.
دەقی پیرۆزباییەكەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
یادى بیست ساڵه‌ى دامه‌زراندنى ده‌زگاى خێرخوازیى بارزانى به گه‌رمى و له دڵه‌وه له به‌رپرسان و به‌ڕێوه‌به‌ران و كارمه‌ندانى پیرۆز ده‌كه‌م، ده‌ستخۆشییان لێ ده‌كه‌م بۆ ئه‌و هه‌موو ئه‌رك و خزمه‌ته مرۆیى و خێرخوازییه‌ى جوامێرانه پێشكه‌شیان كردووه، هیواى به‌رده‌وامى و سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
كار و خزمه‌تى مرۆیى و خێرخوازى و به‌هانا‌وه‌چوونى ده‌زگاى خێرخوازیى بارزانى له ماوه‌ى بیست ساڵى ته‌مه‌نیدا بۆ لێقه‌وماوان، به‌رجه‌سته‌كردنى گیانێكى به‌رزى مرۆیى، نموونه‌یه‌كى باڵاى مرۆڤپه‌روه‌رى و یارمه‌تیدان بووه كه جێپه‌نجه‌ى دیار و به‌رچاوه و مایه‌ى ڕێز و پێزانینێكى زۆره.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/8/4