Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

عەبدولڕەحمان سدیق: پڕۆژەی رووناکی کاریگەری لەسەر ژینگە ھەیە

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکی پێشووی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە پێی وایە پڕۆژەی رووناکی کاریگەری لەسەر ژینگەی هەرێمی کوردستان دەبێت."

ئەندازیار عەبدولڕەحمان، سەرۆکی پێشووی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "کوژاندنەوەی موەلیدەکان لە چوارچێوەی پڕۆژەی رووناکی، بێگومان کاریگەریی باشی هەیە، وەک: کەمکردنەوەی بڕی گازە زیانبەخشەکان، باشتربوونی کواڵیتی هەوا، باشبوونی تەندروستی گشتیی هاووڵاتییان، کەمبوونەوەی نەخۆشییە مەترسیدارەکان و بەخشینی دیمەنێکی جوانتر بە ئاسمانی شار." 

دەشڵێت "هەنگاوەکانی ئەم دواییەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چ لەبواری دابینکردنی کارەبای بەردەوام چ تەواوکردنی پڕۆژەی درێژخایەنی ئاوی خواردنەوە و کوژاندنەوەی ژمارەیەکی زۆری موەلیدەکان و پاراستنی ئاوی ژێرزەوی و زۆری دیکە، هەموویان ئاماژەن بۆ به‌هێزتركردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ داڕشتنی ئه‌و بڕیار و ڕاسپاردانه‌ی له‌ بواری گۆڕانی كه‌شوهه‌وادا ده‌ده‌رێن، به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و به‌ڵێنه‌ ژینگه‌ییانه‌شن كه‌ له‌كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتوون، سه‌لماندنی ئه‌و راستییه‌ن كه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه‌ له‌ چاره‌سه‌ر بۆ گرفته‌ ژینگه‌ییەکان." 

پەیوەست بەو هەنگاوانەی پێویستن بۆ باشترکردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان، ئەندازیار عەبدولڕەحمان سدیق ئاماژەی بۆ ئەوە کرد "لەڕێگەی چەند کارێکەوە دەکرێ هەنگاو بۆ باشترکردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان بنێین، لەوانەش باشتر جێبه‌جێكردنی ئه‌و خاڵانه‌ی كه‌ له‌نێو ڕێككه‌وتننامه‌ی پاریس هاتوون، هەروەها كاراكردنی دبلۆماسییه‌تی ناسراو به‌ دبلۆماسییه‌تی كه‌شوهه‌وا، به‌ده‌ستهێنانی هاوكاریی دارایی و ته‌كنۆلۆژی و هه‌ماهه‌نگیی له‌نێوان خودی وه‌زاره‌ته‌كاندا له‌باره‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه،  به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاریی ژینگه‌یی لای هاووڵاتییان، به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆژیای نوێی ئاودێریی و كشتوكاڵكردنی زیره‌ك، كاراكردنی زیاتری ڕۆڵی زانكۆكان، به‌هێزكردنی ڕۆڵی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و پشتبه‌ستن بە وزه‌ی خاوێن." 

 

قائید میرۆ