هه‌ولێر -KDP.info به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاماژه‌ی دەڵێت، "گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوی فه‌رمانبه‌ران بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی به‌رده‌وامه، شاره‌وانییه‌كانیش ده‌ستیان به دابه‌شكردنی زه‌وی کردووە."
سه‌ربه‌ست مه‌ولود، به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "تا ئێستا ڕەزامه‌ندی بۆ 480 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر، خانه‌نشین و پێشمه‌رگه ده‌رچووه بۆ ئەوەی به بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زەوی وەربگرن، ناوی 25 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ش له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ هەمان مەبەست گه‌ڕاوه‌ته‌وه."
سه‌ربه‌ست مه‌ولود گوتیشێ "هەر فه‌رمانبه‌رێك هه‌شت ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت سوودمه‌ند ده‌بێت له وه‌رگرتنی زه‌وی، پرۆسه‌ی دابه‌شکردنی زه‌ویش له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌كانه‌وه ده‌ستی پێكردوه، تا ئێستا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو لە فه‌رمانبه‌ران سوودمه‌ندبوونه و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه."
به‌پێی به‌دواداچوونی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، تا ئێستا ته‌نیا له سنووری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، زیاتر له 30 هه‌زار پارچه زەوی له كه‌رته‌كانی قوشته‌په، داره‌شه‌كران، به‌حركه، ئاشۆكان، داره‌به‌ن، سه‌یدان و خرابه‌دراو دابه‌ش كراون، له ڕۆژانی داهاتووش پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌رده‌وام ده‌بێت."
عومه‌ر خدر، فه‌رمانبه‌ری حكوومه‌ته، حه‌فته‌ی ڕابردوو زه‌وی وەرگرتووە، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی"چه‌ندین ساڵه فه‌رمانبه‌ری حكوومه‌تم و سوودمه‌ند نه‌بوومه له وه‌رگرتنی زه‌وی، قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی داعش و ئه‌و قه‌یرانانه‌ی ساڵانی ڕابردوو به‌سه‌ر ئێمه‌دا هاتن كاریگه‌ری له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌بوو، به‌ڵام حكوومه‌ت به‌و بڕیاره‌ی فه‌رمانبه‌ری خۆی قه‌ره‌بوو كرده‌وه، به‌تایبه‌تی چینی هه‌ژار، چونكه خۆم جگه له‌و زه‌ویه یه‌ك مه‌تر زه‌ویم نییە و کرێ چیم، ئێستا دڵخۆشم کە خاوەن ٢٠٠ مەتر زەویم و بۆخۆم دەیکەمە خانوو."
قائید میرۆ