Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پشتیوان سادق باسی لە دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوخۆ و ناوچەكە کرد

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی تەمموزی ٢٠٢٥، پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێر، لەگەڵ ژمارەیەک هەڤاڵ و کادیرانی لقەکانی سنووری پارێزگای هەولێر كۆبووه‌وه‌.

لە کۆبونەوەکەدا، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر باسی لەوەکرد، ئەرکی هەموو کادیرانی پارتیمانە، خەمخۆرانە و دڵسۆزانە، مامەڵە لەگەڵ هاووڵاتیان بکەن و بە هەموو توانایەک کارئاسانیان لە کاروباری ڕۆژانە بۆ بکەن، بە پێی یاسا و ڕێنماییەکان ئیش و کارەکانیان ڕای بکەن و ڕێزێکی زۆریان لێبگرن، هەروەها پێویستە هەموو ئۆرگانەکانی حزب، بە تەکنەلۆژیای سەردەمیانە، کار بۆ پێشخستنی حزب لە هەموو ڕووێکەوە بکەن. 

هەر لە کۆبونەوەکەدا، پشتیوان سادق، باسی لە دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوخۆ و ناوچە کرد و، ئاماژەی بەوەکرد لەئێستادا، بەغدا پێچەوانەی یاسا و دەستوور، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڕیووە، هەرچەندە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تەواوی ئەرکە کارگێڕی و داراییەکانی جێبەجێ کردووە.