ھەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/7/14 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جه‌نه‌راڵ كیڤن لیهى، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق و سووریا و شاندێكى یاوه‌رى، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان وه‌زیرى كاروبارى پێشمه‌رگه، سوپاسالارى پێشمه‌رگه و كونسوڵى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، دۆخى سیاسى و ئه‌منیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، پرۆسه‌ى چاكسازى و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و جووڵه‌كانى داعش له عێراق و سووریا، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كى جددییه له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق و سووریا. له‌مباره‌یه‌وه داكۆكییان له گرنگیى به‌رده‌وامیى هه‌ماهه‌نگى و هاریكاریى هاوبه‌شى سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌وتى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش كرد.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى بۆ ڕۆڵى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى و یارمه‌تیدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ستایشى ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى جه‌نه‌راڵ لیهى كرد به‌تایبه‌تى بۆ پشتگیرى و یارمه‌تیدانى له پرۆسه‌ى چاكسازى و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
دۆخى سووریا و كورد و پێكهاته‌كان له‌وێ، دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و كاریگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه، گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
