Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەڕێوەبەری گشتی کەناڵی کوردستان٢٤ دەکات

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە، ١٢ـی تەممووزی ٢٠٢٥، سەرۆک مەسعود بارزانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ئەحمەد زاویتەیی بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی کوردستان٢٤ کرد، بۆ کۆچی دوایی باوکی.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ١٢ـی تەمموزی ٢٠٢٥ سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە (ئەحمەد زاویتەیی) بەڕێوەبەری گشتی کەناڵی کوردستان٢٤ کرد. 

لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی باوکی پرسەو سەرەخۆشیی خۆی بە ئەحمەد زاویتەیی و خانەوادەکەی گەیاند و ھاوخەمیی خۆی دەربڕی.