Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

کابینەی نۆیه‌م بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاو هەنگاوی ستراتیژیی ناوه‌

ھەولێر-KDP.info- لە ساڵی 2019 کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی پێکهێندرا، دوای سوێندخواردنی لە بەردەم نوێنەرانی خەڵكی کوردستان، کارنامەیەکی پڕ لە پلان و ئامانجی درێژخایه‌نى پێشکەش بە نوێنەرانی خەڵكی کوردستان کرد و ئامانجی خودی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کابینەی نۆیەمیش، کوردستانێکی بەهێز بوو.

کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونییەوە بە پلانێکی ستراتیژییەوە هەنگاوی بەرەو بەهێزترکردنی کوردستان ناوە، بۆ ئەو مەبەستەش لە سەرجەم سێکتەرەکان هەنگاو بە هەنگاو دەستی بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانى کرد، کە بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاو و کەمکردنەوەی کاریگەریی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواش، کابینەی نۆیەم هەنگاوی ستراتیژیی زۆری ناوه‌.

کابینەی نۆیەم له‌ بواری ئاسایشی ئاو

هەرێمی کوردستان بەدەر نەبووە لە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لە جیهان، کەمیی بارانبارین و وشکەساڵی لە ساڵانی ڕابردوودا هاووڵاتییانی نیگەران کردبوو له‌ بێهیوابوونیان له‌ به‌رهه‌مى كشتوكاڵى و وزه‌ و ژیان به‌ گشتى، بەڵام ئەمە بەر لەوەی خەمی هاووڵاتییان بێت، خەمی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی بوو.

کابینەی نۆیه‌م بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاو و کەمکردنەوەی کاریگەریی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، هەنگاوی ستراتیژیی زۆری نا، لە ماوەی تەمەنی ئەم کابینەیەدا بە گوژمەی 265 ملیار دینار 9 بەنداو دروست کران، کە توانای گلدانەوەی زیاتر لە 250 ملیۆن مەتر سێجا ئاویان هەیە و کارکردن لە ژمارەیەک بەنداوی دیکەی ستراتیژیش بەردەوامە، هەروەها هەر لەم کابینەیەدا 23 پۆند دروست کراون و 58 پۆندی دیکەش لە قۆناغی جێبەجێکردندان.

ئەم پڕۆژانە ڕۆڵی سەرەکییان لە بووژانەوەی کەرتەکانی کشتوکاڵ و گەشتیاری، ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان، پاراستنی سامانی ماسی و ئاوی ژێرزەوی دەبێت و هۆکارێک دەبن بۆ بەهێزترکردنی ئاسایشی ئاو لە هەرێمی کوردستان.

هەروەها جگە لە دروستکردنی پۆند و بەنداوەکان چەندین پرۆژەی دیکەی ستراتیژیی ئاو لە شار و شارۆچکەکان جێبەجێ کراون، کە دیارترینیان پڕۆژەی ئاوی فریاگوزاریی خێرای هەولێرە کە بۆ ماوەی 30 ساڵ کێشەی کەمئاوی لە هەولێر بە تەواوەتی بنبڕ دەکات.

جگە لەمانەش، کابینەی نۆیەم سەرقاڵی جێبەجێکردنی هێڵی سێیەمی پرۆژەی ئاوی دووکان – سلێمانییە و بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە بۆ ماوەی 25 ساڵ بە تەواوەتی کێشەی ئاو لە سلێمانی چارە دەبێت.