ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی چوارشەممە 9ی تەمموزی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتە ئەمنیەکانی ناوچەکە کرا. هەروەها بیروڕا لەبارەی پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی نێوان هەردوولا ئاڵۆگۆڕ کرا.