هه‌ولێر -KDP.info- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ "بڕیاری به‌قه‌زابوونی قه‌ره‌ته‌په و گواستنه‌وه‌ی دوو ناحیه بۆ سه‌ر قه‌زاكه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره، ئه‌مڕۆ به نووسراوی فه‌رمیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانمان له‌و پێشێلكارییه یاساییه ئاگادار كردووەته‌وه."
فه‌همی بوڕهان، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "ئێستا ڕه‌وشی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە پێشتر سه‌قامگیرتره، به‌ڵام یه‌كسان نییه به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق، به‌داخه‌وه تا ئێستا هه‌نگاوه‌كان جیددی نین بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و مادده ده‌ستوورییه به ئاراسته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی ناوچه كوردستانییه‌كان هۆكاره‌كه‌ش بۆ كه‌مته‌رخه‌می حكوومه‌تی فیدراڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه."
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌شڵێت "هیوادارین پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق له‌و ناوچانه به‌شێوه‌یه‌كی ئارام به‌ڕێوه‌بچێت و نه‌بێته هۆكارێك بۆ ئاڵۆزكردنی ڕەوشی ناوچه‌كه، پرۆسه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای كار و كاردانه‌وه نه‌كرێت."
له‌باره‌ی به‌قه‌زابوونی قه‌ره‌ته‌په‌ش فه‌همی بوڕهان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته نووسراوی فه‌رمیی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كراوه تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه بگه‌یندرێته حكوومه‌تی فیدراڵ، له نووسراوه‌كه‌دا هه‌نگاوه‌كانی ناده‌ستووری بڕیاری به‌قه‌زابوونی قه‌ره‌ته‌په و گواستنه‌وه‌ی دوو ناحیه بۆسه‌ر قه‌زاكه خراونه‌ته‌ڕوو، چونكه به‌پێی ده‌ستووری عێراق نابێت ده‌ستكاری ئه‌و ناوچانه بكرێت به‌ر له ئاساییكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی ئه‌و ناوچانه، ئه‌مه‌ی كراوه پێچه‌وانه‌ی یاسا و ده‌ستووره."
قائید میرۆ