Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەشداریی لە پرسەی موحسین ساڵح ئامێدی کرد

ئامێدی-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەشداری لە پرسەی موحسین ئامێدی، تێکۆشەر و کەسایەتی ناسراوی بادینان کرد.

ئەمڕۆ شەممە ٥-٧-٢٠٢٥ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە قەزای ئامێدی، بەشداری لە پرسەی موحسین ئامێدی، تێکۆشەر و کەسایەتیی ناسراوی بادینان کرد.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھاوخەمیی خۆی بە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو گەیاند و لای خۆشیانەوە بنەماڵەی موحسین ئامێدی، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ ھاوخەمی و ئامادەبوونی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەربڕی.

جێی ئاماژەیە، خوالێخۆشبوو موحسین ئامێدی وەک تێکۆشەرێک لە خانەوادەیەکی خەباتکار و دڵسۆزی کوردستان، وەک مرۆڤێکی فیداکار و وڵاتپارێز، هەموو ژیانی خۆی لە ڕێگای خزمەت و پێشمەرگایەتیدا بۆ گەل و وڵاتی خۆی پێشکەش کرد، بۆ ئەم مەبەستە زۆر نەخۆشی و زەحمەت و تاڵی بینی. گیانی ئەو شاد و بیرەوەریی ئەو هەمیشە زیندوو بێت.