ئامێدی-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەشداری لە پرسەی موحسین ئامێدی، تێکۆشەر و کەسایەتی ناسراوی بادینان کرد و، سەرەخۆشی و ھاوخەمیی خۆی بە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو گەیاند.
ئەمڕۆ ھەینی ٤ـی تەممووزی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دھۆک، بەشداری لە پرسەی موحسین ئامێدی، تێکۆشەر و کەسایەتیی ناسراوی بادینان کرد.
سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی و ھاوخەمیی خۆی بە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو گەیاند و ھیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەھەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکار و ھەڤاڵانی ببەخشێت.
بنەماڵەی موحسین ئامێدی، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ ھاوخەمی و ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەت لە پرسەکەیان دەربڕی.
