ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری خوالێخۆشبوو (موحسین ئامێدی) تێکۆشەر و خەباتکار و پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ھەڵگری مەدالیای بارزانی کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆک مەسعود بارزانی لەڕێی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە، سەرەخۆشی و ھاوخەمیی خۆی بە محەممەد موحسین گەیاند بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ھەڵگری مەدالیای بارزانی خوالێخۆشبوو (موحسین ئامێدی) باوکیان.
موحسین ئامێدی تێکۆشەر و خەباتکار و پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ھەڵگری مەدالیای بارزانی، دوێنێ چوارشەممە بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.