Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

زانکۆی دھۆک پڕۆژەیەک ڕادەگەیەنن

دھۆک -KDP.info- سەرۆکی زانکۆی دھۆک گوتی، وەکو زانکۆی دھۆک به‌ ھەماھەنگی لەگەڵ وڵاتی ئەڵمانیا لەم مانگەدا پڕۆژەیەکی ھاوبەش ڕادەگەیەنین بۆ ئەوەی کار لەسەر نەھێشتنی ماددەی هۆشبەر بکەین و ڕێ لە بڵاوبوونەوە و مەترسیەکانی بۆ سەر کۆمەڵگا  بگرین.

دکتۆر داود ئەتروشی، سەرۆکی زانکۆی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "لەسەر بانگەوازی سەرۆک بارزانی پڕۆژەیەکمان لەبەرەی ماددەی هۆشبەر ھەیە و کاری باشمان لەبارەیەوە کردووە، لەم مانگە ڕایدەگەیەنین، ئەڵمانیا لەو پڕۆژەیە پاڵپشتیمان دەکات، زۆر گرنگە ھەموومان کاری لەسەر بکەین، حکوومەت خۆی و ڕێکخراوەکان کاری لەسەر دەکەن و پرسێکی زۆر گرنگە، چونکە ئەمە کاریگەری لەسەر ھەر تاکێکی کۆمەڵگای ئێمە ھەیە."

دکتۆر داود ئەتروشی گوتیشی، "لە بابەتی ھۆشیاری، ھەموومان دەتوانین ڕۆڵ ببینین، بۆ بابەتی کرداری پێویستمان بە پاڵپشتی ھەیە و پسپۆری باشمان لە زانکۆ ھەیە و ھەماھەنگی باشمان لەگەڵ ئەڵمانیا ھەیە، بۆیە پڕۆژەیەکی ھاوبەش ڕادەگەیەنین بۆ ئەوەی کار لەسەر نەھێشتنی ئەو ماددە مەترسیدارە بکەین و ڕێ لە بڵاوبوونەوە و مەترسیەکانی بۆ سەر کۆمەڵگا  بگرین. ئێمە وەکو زانکۆی دھۆک دەمانەوێت بە پڕۆژەیەک بەشداری لەو ھەڵمەتە فراوانە بکەین، لەم مانگە پڕۆژەکە ڕادەگەیەنین، دواتریش وردەکاری بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەینەوە."
سەرۆکی زانکۆی دھۆک دەشڵێت "پێویستە ھەموومان لایەنی حکوومی و ناحکوومی ھۆشیاری بڵاوبکەینەوە و خەڵکی خۆمان لە مەترسی ئەو ماددەیە ھۆشیار بکەینەوە، بۆ ئەوەی دووربن لە مەترسی و کاریگەرییەکانی و ھەمووان بزانن ماددەی ھۆشبەر چەندە مەترسیدارە، ھەر بۆیە بەشێوەیەکی فراوان کاری لەسەر دەکرێت."

 

بڵند ئیبراھیم