ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە 3ی تەمموزی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد ئەلحسسان نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و سەرۆكی نێردەی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاوكاریی عێراق (یونامی) كرد.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و كاریگەرییان لەسەر سەقامگیریی ناوچەیی ئاڵوگۆڕ كرا، هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و دیالۆگی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ بۆ گەیشتن بە چارەسەری خرایە بەرباس و گفتوگۆ.
كار و چالاكییەكانی یونامی لە عێراق و هەرێمی كوردستان تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.