ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (مام عەبدوڵڵا عەزیز خاڵ ھەمزە شێروانی)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.
بۆ ھەڤاڵی بەڕێز (تەحسین دۆلەمەری)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خەزووری بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو (مام عەبدوڵڵا عەزیز خاڵ ھەمزە شێروانی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ھێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دووربن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۲۹ی حوزەیرانی ۲۰۲٥