كه‌ركووك -KDP.info- ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی (كه‌ركووك- گه‌رمیان)ی پارتی له شاری كه‌ركووك کرد، دواتر له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، چوار ڕۆژی ڕابردوو ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه له‌باره‌ی پرسی مووچه ئه‌نجامدران و كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌رێنی بوون، ده‌شڵێ "به‌داخه‌وه ناكۆكی نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری پرسه‌كه‌ی دواخست.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 19/6/2025 له‌شاری كه‌ركووك، د.محه‌مه‌د حه‌سسان، سه‌رۆكی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، سه‌ردانی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی (كه‌ركووك- گه‌رمیان)ی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد و له‌لایه‌ن هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا به‌رپرسی مه‌كته‌ب و د.شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق پێشوازی لێكرا و له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكه‌وه گفتوگۆیان كرد."
دواتر له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی، د.شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق ڕایگه‌یاند "له‌ماوه‌ی چوار ڕۆژی ڕابردوو لەبارەی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ و ژماره‌یه‌ك لایه‌نی سیاسی كاریگه‌ر ئەنجام داوە، كۆبوونه‌وه‌كان زۆر ئه‌رێنی بوون، ته‌نانه‌ت بۆچوونی دادوه‌ره‌كانیش به ئاراسته‌ی ئه‌وه‌بوو بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بدرێت."
د.شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا گوتیشی "نووسراوی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان‌مان خوێنده‌وه كه ڕۆژی 12ی مانگ ئاراسته‌ی دادگای كردبوو، نووسراوه‌كه هیچ بیانوویه‌كی نه‌هێشته‌وه بۆ دادگا و لایه‌نه سیاسییه‌كان، ته‌نانه‌ت حكوومه‌تی عێراقیش تا پابه‌ندی ته‌واوی ده‌ستوور و یاسا و یاسای بودجه بێت، به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ ناكۆكی نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری وایكرد، دوو بابه‌تی زۆر گرینگ هه‌بوون یه‌كێك له‌وانه ده‌ركردنی ئه‌مری وه‌لائی بوو بۆ فه‌رمانبه‌ران، به‌هۆی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی دادوه‌ره‌كان پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌و بابه‌ته ماوه‌یه‌كی دیكه‌ی بوێت تا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت."
قائید میرۆ