سۆران -KDP.info- سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران گوتی "پڕۆژه‌ی شه‌قامی 30 مه‌تری سۆران له قۆناغه‌كانی كۆتایی دایه."
هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "به گوژمه‌ی 16 ملیار دینار پڕۆژه‌ی شه‌قامی 30 مه‌تری سۆران ده‌ست به قیڕتاوكردنی كراوه، ماوه‌ی هه‌شت مانگه پڕۆژه‌كه خراوه‌ته‌وه بواری جێبه‌جێكردن، به‌ڵام به‌هۆی هه‌بوونی هه‌ندێك زێده‌ڕۆیی له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه و گۆڕینی دیزاینی پڕۆژه‌كه هه‌ندێك دواكه‌وت، ئێستا 60%ی پڕۆژه‌كه ته‌واوبووه و له قۆناغه‌كانی كۆتایی دایه."
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ده‌شڵێت "کاركردن له پڕۆژه‌ی 30ی مه‌تری سۆران بەردەوامە و ده‌مانه‌وێ پێش هاتنی وه‌رزی زستانی داهاتوو به ته‌واوی كۆتایی بێت و شه‌قامه‌كه بكه‌وێته خزمه‌ت هاووڵاتییان."
هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "شه‌قامی 30ی مه‌تری سۆران جگه له‌وه‌ی دیمه‌نێكی جوان ده‌به‌خشێته شاری سۆران جه‌نجاڵی ناو سه‌نته‌ری شاری سۆران كه‌م ده‌كاته‌وه و ئاسانكاری زۆر ده‌كات بۆ هاووڵاتییان و شۆفێران، پڕۆژه‌كه یه‌كێكه له شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی سۆران و كاریگه‌ری له‌سه‌ر بواری هاتوچۆ ده‌بێت."
قائید میرۆ