Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی ڕێگای (ھەولێر - خەبات) بەردەوامە

ھەولێر-KDP.info- لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری ھاوڵاتییان و باشترکردنی ڕەوشی ھاتووچۆ و گرنگیدان بە ڕێگاوبان و شەقامەکان و کەمکردنەوەی ئاستەنگەکانی ھاتووچۆ، بە گوژمەی (٥ ملیار دینار) لەسەر بوودجەی پارێزگای ھەولێر، دەستکراوە بە نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی ڕێگای (ھەولێر - خەبات) کە ڕێگایەکی ستراتیژی گرنگ و بازرگانییە و پارێزگای ھەولێر بە ھەردوو پارێزگای دھۆک و مووسڵ دەبەستێتەوە.

پڕۆژەکە، پێکھاتووە لە ھەڵگرتنی تەواوی قیڕە کۆنەکەی و دووبارە ڕاخستنی ھەردوو چینی بەردی شکا و و جارێکی تر قیڕتاوکردنەوە بە شێوازێکی نوێ و گونجاندنی لەگەڵ ئەو ھەموو بارھەڵگرانەی ڕۆژانە لەو ڕێگایەدا ھاتووچۆ دەکەن، ئەوە جگە لەوەی لەگەڵ نۆژەنکردنەوەی ئەم ڕێگایە، سایدی ھانتەوەش لە خەبات بۆ ھەولێر وەکو سایدی چوون بۆ قەزایی خەبات فراوان دەکرێت، کە لە پێشووتر بەھۆی تەسکی ڕێگاکە زۆر جار گرفتی بۆ ھاتووچۆی ھاوڵاتییان دروست دەکرد و ڕووداوی نەخوازراوی لێدەکەوتەوە.