ھەولێر-KDP.info- بە سەرپەرشتی دکتۆر پشتیوان سادق و بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەب و پارێزگاری ھەولێر و بەرپرسی لقەکان، کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ ھەڤاڵانی سنووری پارێزگای ھەولێر بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا دکتۆر پشتیوان سادق بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێر، باسی لە دواین پێشھات و گۆڕانکاری و بارودۆخی ناوچەکە کردوو، ڕایگەیاند ھەرێمی کوردستان بە ڕابەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی ھەمیشە پەیامی ئاشتی و تەبایی و برایەتی ھەبووە بۆ گشت گەلانی ناوچەکە، دیدگای سەرکردایەتمان ئەوەیە ھەمیشە بژاردەی دیالۆگ باشترین ڕێگایە بۆ گەیشتن بە چارەسەری سەرجەم کێشەکان.
لە تەوەرێکی تر، دکتۆر پشتیوان سادق باسی لەو ھەڵسوکەوتە نامرۆیی و نا یاسایی و نا دەستووریانە کرد، کە بەغدا بەرامبەر بە کوردستان پەیڕەویی دەکات بە تایبەت لە پرسی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بەبێ ھۆکار.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، دکتۆر پشتیوان سادق باسی لە ئەرک و کارەکانی کادیرانمان کرد، کە پێویستە ھەمیشە وەک پردی پەیوەندی نێوان ھاووڵاتیان و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕۆڵ بگێڕن و خزمەت بە خەڵکی خۆشەویست بکەن.
