Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشیی لە بنەماڵە و کەسوکاری مەتڕان مار پۆڵس پابت حبیب کرد و ئاماژە بەوە دەکات، کۆچکردوو ڕۆڵێکی گرنگی لە خزمەتکردنی ئەو کریستیانە ئاوارانە ھەبوو کە لە دەستی تیرۆریستانی داعش پەنایان بۆ کوردستان ھێنابوو.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

غیبتەی پاتریەرک کاردینال بەڕێز مار لویس روفائێل ساکۆ، سەرۆکی کەنیسەی کلدنی لە جیھان:

بۆ کۆچی دوایی (مەتڕان مار پۆڵس پابت حبیب) مەتڕانی ئەبڕەشیەی ئەلقوشی کلدانی، پرسە وسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکەی و بەرێزتان و کەنیسەی کلدانی وکریستیانانی کوردستان دەکەین.

مەتڕانی کۆچکردوو، لەگەڵ دامەزراوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕۆڵێکی گرنگی لە خزمەتکردنی ئەو کریستیانە ئاوارانە ھەبوو کە لە دەستی تیرۆریستانی داعش پەنایان بۆ کوردستان ھێنابوو، خوای گەورە گیانی شاد بکات و دڵنەوایی بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.

 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان