Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە هەڵسووڕێنەری کاروباری کونسوڵخانەی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر دەکات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی و ھەڵسووڕێنەری کاروباری کونسوڵخانەی دەوڵەتیی ئیمارات لە ھەولێر، جەختیان لە دۆستایەتی و پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئیمارات کردەوە.

ئەمڕۆ ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو (شیخە بشیر فرحان) ھەڵسووڕێنەری کاروباری کونسوڵخانەی دەوڵەتی ئیمارات لە ھەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا ھەردوولا جەختیان لە دۆستایەتی و پەیوەندیی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئیمارات کردەوە. ھەروەھا سەرۆک بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ھەڵوێستی سەرکردایەتیی ئیماراتی ڕاگەیاند لە پاڵپشتیکردنی ھەرێمی کوردستان لە قۆناغە جیاجیاکاندا.

بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.