Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی لە هەڵسووڕێنەری کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات كرد

هه‌ولێر-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2025/6/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ خاتوو شەیخە بەشیر فەرحان، هەڵسووڕێنەری کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئیماراتیان، تاوتوێ کرد.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ خاتوو شه‌یخه‌، سڵاو و ڕێزى سه‌رۆك شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان سه‌رۆكى ئیمارات و سه‌ركردایه‌تیى وڵاته‌كه‌ى به‌ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌یاند و جه‌ختى له‌ خواستى ئیمارات بۆ بره‌ودانى زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه‌.

ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى ئیماراتى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.