هەولێر-KDP.info- دكتۆر هێمن ههورامی و ماکسیم روبین کونسولی گشتی روسیا بیروڕایان له بارهی دوایین پەرەسەندنە سیاسیەکانی ناوخۆیی و عێراقی و ھەرێمایەتی و کاریگەریان لەسەر سەقامگیری و ھاوکێشەکان بە ئاراستە جیاجیاکان، ئاڵوگۆڕ کرد.
رۆژی پێنچشەمە ١٢ی ٦ی ٢٠٢٥ لە پیرمام، د. هێمن ههورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بهرپرسی بەشی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشوازی لە ماکسیم روبین کونسولی گشتی روسیا کرد.
لە دانیشتنەکەدا د. هێمن ههورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و ماکسیم روبین کونسولی گشتی روسیا، بە وردی بیروڕایان لە بارهی دوایین پەرەسەندنە سیاسیەکانی ناوخۆیی و عێراقی و ھەرێمایەتی و کاریگەریان لەسەر سەقامگیری و ھاوکێشەکان بە ئاراستە جیاجیاکان، ئاڵوگۆڕ کرد.
