ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر مەڕاسیمی پرسەی خوالێخۆشبوو تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری گەلەکەمان "کەریم شنگالی" بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٥.٦.١٢، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سیداد بارزانی، نوێنەری سەرۆک بارزانی و بەرپرس و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی پارتی و سەرۆک و سکرتێری حزب و لایەنە سیاسیەکان و کەسایەتی ئاینی و پێکھاتە جیاوازەکان و سەرۆکی ھۆزانی کورد و عەرەب و ژمارەیەکی زۆر لە چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان، لە شاری ھەولێر، مەڕاسیمی پرسەی کەسایەتی و خەباتگێر و تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری گەلەکەمان و وەزیری پێشوویی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان خوالێخۆشبوو "کەریم شنگالی" بەڕێوەچوو.
ھەروەھا ڕۆژی شەممە ٢٠٢٥.٦.١٤ لە شاری دھۆک لە مزگەوتی سەیدۆ پرسەی خوالێخۆشبوو بەڕێوەدەچێت.