Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بەشداری لە پرسەی کەریم شنگالی دەکات

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە پرسەی کەریم شنگالی، وەزیری پێشووی ناوخۆی هەرێم کرد و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بە بنەماڵە و کەسوکاری خوا لێ خۆشبوو گەیاند.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ـی حوزەیرانی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، بەشداری لە پرسەی کەریم شنگالی، وەزیری پێشووی ناوخۆی هەرێم و سەرکردەی دیاریی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.

سەرۆک وەزیران، سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بە بنەماڵە و کەسوکاری خوا لێ خۆشبوو گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵانی ببەخشێت.

لای خۆیانەوە بنەماڵەی کەریم شنگالی، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ هاوخەمی و ئامادەبوونی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە پرسەکە دەربڕی.