Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزم دەکات

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی پێنجشەممە 12ی حوزەیرانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز موسەننا سامەرائی سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزم کرد.

لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە و عێراق خرایە بەر باس و گفتوگۆ و پەیوەست بە پڕۆسەی سیاسیی عێراق جەخت لە پێویستیی پابەندبوون بە دەستوور و هاوبەشی و هاوسەنگی کرایەوە.

کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەری تری دیدارەکە بوو.