هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "پێویسته هاووڵاتییان په‌له بكه‌ن له به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی فۆرمی خۆراك، دەنا به‌شه خۆراکیان ڕاده‌گیرێت."
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "پرۆسه‌ی به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی فۆرمی خۆراك له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێ كردووه، ماوه‌ی مانگێك ده‌خانه‌یه‌نێت، به‌ڵام به‌هۆی زۆری ژماره‌ی هاووڵاتییان له‌وانه‌یه بۆ چه‌ند ڕۆژێك ماوه‌كه درێژ بكرێته‌وه، داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین په‌له بكه‌ن له به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی فۆرمی خۆراك."
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی ده‌ڵێت "ده‌بێت هاووڵاتییان له‌وه دڵنیابن ئه‌گه‌ر فۆرمه‌كه پڕ نه‌كه‌نه‌وه به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی ڕاده‌گیرێت، تا ئه‌و كاته‌ی فۆرمه‌كه پڕ ده‌كاته‌وه، هه‌ر هاووڵاتییه‌كیش كارتی نیشتمانی نه‌بێت ناتوانێت ناوی بخاته سه‌ر فۆرمی نوێ، چونكه له یه‌كێك له خاڵه‌كانی نێو فۆرمی ئه‌لیكرۆتنی داوای ژماره‌ی كارتی نیشتمانی و وێنه‌ی خاوه‌ن كارته‌كه ده‌كات."
نه‌وزاد شێخ كامیل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی فۆرمی خۆراك چه‌ندین سوودی هه‌یه، له كاتی هاتنی به‌شه خۆراكی مانگانه هاووڵاتی له‌ڕێگه‌ی ئه‌پلیكه‌یشنێكه‌وه ئاگادار ده‌كاته‌وه، تا كلیك له‌سه‌ر وه‌رگرتنی نه‌كات به‌شه خۆراكاكه‌ی له‌لای بریكار ده‌مێنێ، پرۆسه‌كه هه‌م كات و تێچوو کەم دەکاتەوە هەم ڕۆتینیاتی پێشتر."
قائید میرۆ