Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە تەرمی سیاسەتمەدار کەریم شنگالی کرا

هەولێر-KDP.info- دوێنێ سێشەممە، 10ـی حوزەیرانی 2025، کەریم شنگالی، وەزیری پێشووی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 75 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ـی حوزەیرانی 2025، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تەرمی کەریم شنگالی، وەزیری پێشووی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتەوە هەرێمی کوردستان.

رۆژی سێشەممە 10ـی حوزەیران عه‌بدولكه‌ریم سوڵتان عه‌بدوڵڵا ناسراو بە (كەریم شنگالی) سەركردە و سیاسەتمەداری پارتی و وەزیری پێشووی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 75 ساڵی كۆچی دوایی كرد.

كەریم شنگالی لەدایكبووی ساڵی 1950ی شنگال بووە و لە ساڵی 1971 كۆلیژی یاسای لە بەغدا تەواو كردووە، پێشتریش لە ساڵی 1968 په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە كردووە.

كەریم شنگالی لە ساڵی 1993 تا 1994 بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی هەرێمی كوردستان بووە، دواتر لە هەریەك لە كابینەكانی (پێنجەم و شەشەم و حەوتەم و هەشتەم) وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بووە.

كەریم شنگالی هەروەها ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە، دوای دامه‌زراندنی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم، بووەتە ڕاویژكار له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

کەریم شنگالی

ناوی تەواو: عه‌بدولكه‌ریم سوڵتان عه‌بدوڵڵا

1950 له‌ شنگال له‌دایكبووه‌

1971 کۆلێژی یاسا و ڕامیاری لە زانکۆی بەغدا تەواوکردووە

لە 1971 تا 1973 لە بەغدا کاری پارێزەری کردووە

لە 1993 تا 1994 بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان بووە

لە 2001 بووەتە وەزیری ناوخۆ

لە کابینەکانی پێنجەم، شەشەم، حەوتەم، و ھەشتەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وه‌زیری ناوخۆ بووه‌

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو