Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى كه‌ریم شه‌نگالى ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی ھاوخەمی بەھۆی کۆچی دوایی کەریم شنگالی تێکۆشەر و سەرکردەی دیاری پارتی و وەزیری پێشووی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامە ھاوخەمییەکەدا ڕایگەیاند: کەریم شنگالی تەمەنێکی درێژی بە خەبات و پێشمەرگایەتی لەپێناو دۆزی گەلی کورد بەسەر برد.

دەقی پەیامە ھاوخەمییەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان:-

لە ناخەوە سەرەخۆشی و ھاوخەمیی قووڵم بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو کەریم شنگالی، تێکۆشەر و سەرکردەی دیاری پارتی دیموکراتی کوردستان و وەزیری پێشووی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشکەش بە خانەوادە و کەسوکار و ھاوڕێیان و ھاوسەنگەرانی دەکەم. لە خوای مەزن داواکارم گیانی بە بەزەیی و میھرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە ھەمووان ببەخشێت.

خوالێخۆشبوو کەریم شنگالی وەک پەروەردەی بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر‌، تەمەنێکی درێژی بە خەبات و پێشمەرگایەتی و کاری دڵسۆزانە لەپێناو دۆزی گەل و وڵاتەکەیدا بەسەر برد و ماندووبوون و ڕەنجێکی زۆری لە ڕۆژانی سەختی شۆڕش و بەرەنگاربوونەوەدا کێشا، لە ‌دوای ڕاپەڕینیشەوە بەردەوام و بێ بڕانەوە لە ئەرکدا بووە.‌

ئەزموونی کەسی و نزیکم لەگەڵ خوالێخۆشبوو کەریم شنگالی و چەندین ساڵ پێکەوە کارکردن، شاھدی ئەوەیە کە ئەو ھەمیشە بە پاکی و دڵسۆزی و بە گیانێکی بەرزی بەرپرسیاریەتی و نیشتمانپەروەرییەوە، کاری دەکرد و دەیویست بە باشترین شێوە خزمەت بە گەل و وڵاتەکەی بکات.

گیانی شاد و یادی ھەمیشە بە خێر بێت.

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان

٢٠٢٥/٦/١٠