Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە دکتۆر عادل باخەوان دەکات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی باوکیان، پەیوەندیی بە دکتۆر عادل باخەوان کرد و سەرەخۆشیی خۆیانی بە خانەوادەکەیان گەیاند.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، سەرۆک مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە دکتۆر عادل باخەوان کرد.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا سەرۆک بارزانی پرسە و ھاوخەمیی خۆی بە دکتۆر عادل باخەوان و خانەوادەکەیان گەیاند بۆ کۆچی دوایی باوکیان و ھیوای سەبر و ئارامی بۆ خواستن.