ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی د.عادل باخەوان کرد بەھۆی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزیانەوە.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان:
بەڕێز د.عادل باخەوان بەڕێوەبەری ناوەندی فەرەنسی بۆ توێژینەوە لەبارەی عێراق:
بۆ کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و ھاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ئێوە و بنەماڵەکەتان ببەخشێت.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان