هه‌ولێر -KD.info- قایمقامی قه‌زای پیرمام ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، پاركێكی گه‌وره له پێچه‌كانی پیرمام چووەته بواری جێبه‌جێکردنەوە، کە ئه‌و پاركه هه‌ردوو شارۆچكه‌ی پیرمام و شاره‌دێی كۆڕی پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
حامید كاكه‌یی، قایمقامی قه‌زای پیرمام، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، پاركێكی گه‌وره له پێچه‌كانی قه‌زای پیرمام له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 220 دۆنم زه‌وی دروست ده‌كرێت، پڕۆژه‌كه كه‌وتووەته بواری جێبه‌جێكردنەوە، کە نزیكه‌ی پازده خانووی بۆ مانه‌وه‌ی گه‌شتیاران تێدایه، جگە لەوەش كافتریا و خواردنگه و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كی تێدایه، کە له ماوه‌ی سێ ساڵدا ته‌واو ده‌كرێت و ئێستاش خانووه‌كان له ته‌واوبوونن و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا شه‌قامه ناوخۆییه‌كانی پڕۆژه‌كه قیڕتاو ده‌كرێن.
قایمقامی قه‌زای پیرمام گوتیشی، پڕۆژه‌كه ستراتیژییه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر قه‌زای پیرمام، شه‌قڵاوه، كۆڕێ و به‌ستۆڕه هه‌یه، پڕۆژه‌ی پاركی پێچه‌كانی پیرمام سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی پیرمام و سه‌نته‌ری شارده‌یێ كۆڕێ به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، جگه له‌وه‌ش شوێنێكی جوانه و ئێستا پێنج هه‌زار داری تێدایه.
كاكه‌یی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد، دوای ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه، جگه له لایه‌نی گه‌شتیاری، كه كاریگه‌ریی خۆی هه‌یه له‌سه‌ر ڕاكێشانی گه‌شتیار و دیمه‌نێكی زۆر جوان و سه‌رنجڕاكێشیشی هه‌یه بۆ شارۆچكه‌ی پیرمام و كۆڕێ، هه‌لی كاریش بۆ ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی هاووڵاتییان ده‌ڕه‌خسێنێت.
قائید میرۆ