ھەولێر-KDP.info- هەشت ساڵ پێش ئێستا و لە ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆدا، له ساڵی 2017، سه‌رۆك بارزانی سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری پێكهێنانی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆمیان دا و ڕۆژی بەڕێوەچوونی پرۆسەكەیشیان دیاری كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا کە لە ڕێککەوتی 7ـی 6ـی 2017 بەڕێوەچوو، پارتە سیاسییەكان بە تێكڕا وێڕای بڕیاردان لەسەر پێكهێنانی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بە سەرۆكایەتیی سەرۆك بارزانی، بڕیاریشیان دا ڕۆژی 25ی ئەیلوولی 2017، ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بەڕێوەبچێت، بۆ ئەوەی خەڵكی كوردستان بە ئازادانە دەنگ بە بەڵێ یان نەخێر بۆ سەربەخۆیی كوردستان بدەن.
كۆبوونه‌وه‌كه بووه هۆی یه‌كڕیزیی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و له چوارچێوه‌ی گوتارێكی نه‌ته‌وه‌یی و به‌یه‌كه‌وه به‌ره‌و ریفراندۆم هه‌نگاویان نا، دوای نزیكه‌ی چوار مانگ له كۆبوونه‌وه‌كه ریفراندۆم به‌ڕێوه چوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌و دژایه‌تییه‌ی له ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیدا له دژی كرا.
كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و ڕاپرسیی هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی پرۆسەی گشتپرسییەكەی كرد و پاشان ئەنجامەكەیشی بڵاوكردەوە، بەپێی ڕاگەیێنراوی كۆتایی كۆمیسیۆن، لە پڕۆسەی ڕیفراندۆمدا سێ ملیۆن و 305 هەزار و 925 كەس بەشدارییان كرد، لەو ژمارەیەش دوو ملیۆن و 861 هەزارو 473 كەس بە "بەڵێ" دەنگیان دا و كە دەكاتە 92.73%ـی بەشداربووانی پرۆسەكە.