Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی قوربان

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی قوربان ئاراستەی گشت موسڵمانانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و جیھان دەکات و لە پەیامەکەیدا دەڵێت، ھەموو ھەوڵێک دەخەینەگەڕ بۆ تێپەڕاندن و لابردنی ئەم ستەمە ناڕەوایەی بەرانبەر مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان دەکرێت.

دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان

بە بۆنەی ھاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و جیھان دەکەم ، بە تایبەتی جەژن لە پێشمەرگە قارەمانەکان و ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدان و ئەنفالکراوان پیرۆز بێت. ھیوادارم ڕۆژانی جەژن لە ئارامی و ئاسوودەییدا بەسەر ببەن .

جێی داخ و نیگەرانییەکی قووڵە ، ئەم جەژنە لە دۆخێکی سەختی داراییدا دەکەینەوە بە ھۆی سزادانی بە کۆمەڵی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە.بەڵام دڵنیایی دەدەین کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، ھەموو ھەوڵێک دەخاتەگەڕ بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و لابردنی ئەم ستەمە ناڕەوایەی بەرامبەر مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان دەکرێت.

جەژنتان پیرۆز بێت و لە تەندروستیدا بژین. 


 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان

٢٠٢٥/٦/٥