ڕاپه‌ڕین -KDP.info- به‌رپرسی لقی 11ی پارتی له ڕاپه‌ڕین ده‌ڵێ "ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین تایبمه‌ندی خۆی هه‌یه، پارتیش ده‌یه‌وێ به‌شدار بێت له ڕاگرتنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه، به له‌به‌رچاوگرتنی باری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڤه‌رەکە"
كرمانج عززه‌ت، به‌رپرسی لقی 11ی پارتی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین گرنگی خۆی هه‌یه، هه‌م له‌ڕووی جوگرافییه‌وه هه‌م له‌ڕووی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، لای سه‌رۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستانیش ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین گرینگی خۆی هه‌یه. ده‌مانه‌وێ له‌و ده‌ڤه‌ره به هاوبه‌شی كاری باش بكه‌ین، له ڕاگرتنی باری كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌قامگیری ده‌ڤه‌رەکە و پارتی بكه‌ینه ئه‌و نموونه‌یه‌ی ڕۆڵی كارای هه‌بێت و جه‌ماوه‌ر باوه‌ڕی زیاتری به پارتی بێت بۆ خزمه‌تكردن."
به‌رپرسی لقی 11ی پارتی گوتی" به‌ره‌وپێشچوونی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ر شوێنێك واتای به‌ره‌وپێشچوونی قه‌زیه‌ی كورده و له به‌رژه‌وه‌ندی خودی ئه‌و ناوچه‌یه دایه، ئێمه ئامانجمانه بە به‌هێزكردنی پارتی خزمه‌تی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین بكه‌ین."
كرمانج عززه‌ت ڕوونی كرده‌وه "ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌ناو حزب کراون لە پێناو خزمه‌تکردنی خه‌ڵكی كوردستانه، به هه‌موو چین و توێژه‌كانه‌وه، ئێمه‌ش له ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین و سنووری لقی 11، ئه‌وه‌ی له توانامن دابێت درێغی ناكه‌ین، چونكه پارتی به‌و نیه‌ته هاتووه و له‌سه‌ر ئه‌و ڕێباز و ڕێگایه به‌رده‌وام ده‌بین، بۆ خزمه‌تكردنی جه‌ماوه‌ری كوردستان."
قائید میرۆ