هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوەبه‌ری یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، تا ئێستا 415 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ره‌زامه‌ندیی وه‌رگرتنی زه‌وییان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و پێش جه‌ژنیش ناوی هه‌زاران پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سه‌ربه‌ست مه‌ولوود، به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، تا ئێستا 415 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشین ره‌زامه‌ندییان بۆ ده‌رچووه له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ناوه‌كان ره‌وانه‌ی شاره‌وانییه‌كان كراون به مه‌به‌ستی پێدانی پارچه‌زه‌وی، واتا ئه‌و 415 هه‌زار كه‌سه له ئێستا ته‌نیا ماوه زه‌وییان به‌سه‌ردا دابه‌ش بكرێت و هه‌ریه‌كه و له سنووری خۆی سوودمه‌ند ده‌بێت له پارچه‌یه‌ك زه‌وی.
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ده‌شڵێت، هه‌فته‌ی رابردوو لیستێكی دیكه ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كراوه كه ژماره‌یان 23 هه‌زار و 140 كه‌سه و زیاتریان خانه‌نشین و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه بوون، ئه‌وانه‌ی مابوونه‌وه به‌هه‌ر هۆكارێك فۆڕمه‌كانیان دواكه‌وتووه، له ئێستادا کار له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و خانه‌نشین ده‌كه‌ین، مه‌زه‌نده ده‌كه‌ین 15 هه‌زار خانه‌نشین و 26 هه‌زار پێشمه‌رگه مابن ئه‌وانیش ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دەكەین.
مه‌ولوود ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وە كرد، یه‌كه‌م لیستی پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كراوه، كه ژماره‌یان نزیكه‌ی حه‌فت هه‌زار پێشمه‌رگه ده‌بێت، پێشبینی ده‌كه‌ین له دوو رۆژی داهاتوودا پێش هاتنی جه‌ژن ناوه‌كانیان په‌سه‌ند بكرێت و ئه‌وانیش سوودمه‌ند بن له وه‌رگرتنی زه‌وی.
قائید میرۆ