گەرمیان-KDP.info- به‌رپرسی لقی 22ی گه‌رمیانی پارتی ده‌ڵێ، به‌رده‌وام له‌ناو خه‌ڵكداین بۆ ئه‌وه‌ی لە كێشه و گرفته‌كانیان بكۆڵینه‌وه. هەروەها ده‌شڵێ، وه‌ك پارتی ده‌بینه هۆکاری خێر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هاووڵاتیانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان.
حوسێن كه‌لاری، به‌رپرسی لقی 22ی گه‌رمیانی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، لە ڕۆژی ده‌ستبه‌كاربوونم ئه‌وه‌م دووپات كردووە کە باره‌گای پارتی، باره‌گای هه‌موو كوردێكی به‌شه‌ڕه‌فه و باره‌گای هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه‌یه كه پێویستی به ئاسانكاری و جێبه‌جێكردنی داوا ڕه‌واكانیه‌تی، به‌تایبه‌تی ناوچه‌ی گه‌رمیان کە ناوچه‌یه‌كی لێقه‌وماو و زوڵملێكراوه، واتا له سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسی له‌ناوچوودا پشكی شێری زوڵم و سته‌م به‌ر ناوچه‌ی گه‌رمیان كه‌وتووه له ئه‌نفالكردن و كوشت و بڕ و ئاوارەبوونی چه‌ندین جاره‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه و خاپووركردنی گونده‌كانیان.
به‌رپرسی لقی 22ی گه‌رمیان گوتیشی، ئێمه له سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانین و ده‌رگامان كردووەته‌وه به ڕووی هاووڵاتیاندا تا گوێ له سكاڵا و بیروبۆچوونی هاووڵاتیانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان بگرین به‌بێ جیاوازیی ئینتیمای حزبی، تا بتوانین زۆرترین سوود به هاووڵاتیانی خۆمان بگه‌یه‌نین.
كه‌لاری ڕوونیشی كرده‌وه، شه‌و و ڕۆژمان خستووەته سه‌ر یەک بۆ ئه‌وه‌ی به‌شدار بین له خۆشی و ناخۆشییه‌كانی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه، چاوه‌ڕێی خه‌ڵكیش ناكه‌ین بۆ باره‌گاكانمان و خۆشمان ده‌چینه ناو خه‌ڵك و هه‌موو چین و توێژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه گوێ له داواكاری و كێشه‌كانیان بگرین، ده‌بینه هۆکاری خێر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی خه‌ڵك و ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له ڕێگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانەوە.
قائید میرۆ