Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئەو بناغە پتەوە دامەزراوە

نیان ئەحمەد

شۆڕشی گوڵان درێژە پێدەری خەباتی نەپساوەی شۆڕشی ئەیلول و شۆڕشەکانی بارزانە، كه‌ لەسەدەی ١٩مەوە بەبێ دابڕان بنەماڵەی بارزانی خەباتی بێ و چانیان بۆ مافەڕەواكانی کورد و كوردستان کردووە، هه‌ر لە شەهید شێخ عبدالسلام بارزانییه‌وه‌ تا شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان و باوكی روحی نه‌ته‌وه‌یی بارزانی نه‌مر، ئێستاش سەرۆک و مەرجەعی باڵای کوردستان سەرۆک بارزانی درێژە پێدەری ئەو ڕێباز و خەباتەیە بۆ گه‌یشتن به‌ کەناری ئارام، بێگومان شۆڕشەکانی بارزان، بەرگریان لە خاکی کوردستان بەبێ جیاوازی کردووە و پارتیش لەسەر بناغەیەکی پتەوی کوردپەروەرانه‌ دامەزراوە، هەڵـبەت هەر حزبێکیش كه‌ بناغەی پتەوبێت ئامادەی قوربانی دانبێت و لەسەر دیسپلینی نەتەوەیی دابمەزرێت هیچ هێز و ڕەشەبایەکی دوژمن ناتوانێت شکستی پێ بهێنێت و بیلەرزێنێت، پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئەو بناغە پتەوە دامەزراوە، هەر بۆیە دەستەکەوتەکانی پارتیمان و دەوڵەتداری پارتی بۆته‌ ئومێد و هیوای هەرچوار پارچەی كوردستان کە چەندین ساڵە قوربانی بۆ ئەم نیشتمان ده‌دات.

شۆڕشی ئەیلول بەسەرۆکایەتی باوکی ڕۆحی نەتەوەی کورد مەلا مستەفا بارزانی هەموو کوردستانیانی لەژێر چەتری شۆڕشی ئەیلول کۆکردەوە و دەستکەوتی مەزنی وەکو بەیاننامەی 11ی ئازاری لێهاتە بەرهەم و لە عێراقێکی دیکتاتۆردا داننرا بە مافی ڕەوای کورد، لە پاش نسكۆی ئه‌و شۆڕشه‌ مه‌زنه‌ش، شۆڕشی گوڵان بە گوڕو تینێکی بەرز و پڕ ورە و ئیراده‌وه‌ درێژەی بە خەباتی ڕه‌وا و ڕزگاری خوازی نەتەوەیی کورددا، بەرهەمی ڕاپەڕین و دروست بوونی هەرێمێکی ده‌ستووری خاوەن پەرلەمان و حکوومەتی کوردستانی لێهاته‌ كایه‌وه‌، كه‌ بۆته‌ شوێنی ئومێدێکی مه‌زن بۆ هەموو کوردێک لەهەر سوچێکی ئەم دونیایه‌بێت و شانازی پێوە ده‌كات، كه‌ ڕیفراندۆمیش یەکێکە لە دەستکەوتوو شانازیەکانی، هه‌ر بۆیە ھەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان ده‌ستكه‌وتێكی پڕشانازییە بۆ هەر تاکێکی کوردستان بەتایبەتی بۆ پارتییەکان، چونكه‌ ئەم شۆڕشە چەندین هەوراز و نشێوی بێڕەحمانەی دووژمنانی کوردی بڕی و پیلان و نەخشەی ڕەشی بێئامانی بۆ دروستکرا، بەڵام بە حیکمەتی سەرۆک بارزانی و ئەو بناغە پتەوەی پارتی له‌سه‌ر دامه‌زرا هەموو پیلانەکان سه‌ریان نه‌گرت و پوچەڵ کرانەوە، لەم قۆناغەشدا پارتیمان ئێستا حزبێکی نێودەوڵەتیە و پەیوەندی لەگەڵ هەموو دەوڵەتە زلهێز و بڕیاربەدەستەکانی جیهان هەیە، پەیوەندیەکانیش پێی ناوەتە قۆناغێکی گەورە و دەوڵەتداری و گەڕانەوەی بۆ نییە کە گرێبەستی گەورە و بازرگانی بێ سنوورن، پاشان ئاسایش و ئاوەدانی و خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی کوردستان چاککردنی کارەبای 24  کاتژمێری و ڕاکێشانی پرۆژەی ئاو و بە دیجیتاڵ کردنی مووچە، دروستکردنی چەندین بەنداو و چاکردنی ڕێگه‌وبان و دروستکردنی بەرزەپرد و پێشخستنی کەرتی گەشتوگوزار و ناردنی بەرهەمی ناوخۆ بۆ  دەرەوەی کوردستان، هه‌روه‌ها دروستکردنی دەیان کارگەی پیشەسازی و کشتوکاڵی بۆ دروستکردنی بناغەی پتەوی ژێرخانی ئابووری کوردستان، ئەمانە و زۆر کاری پیرۆزی تر دەستکەوتی پارتیمانە له‌ حكومڕانی كوردستاندا بۆ خزمەتی هاووڵاتیانی کوردستان كه‌ دەستەبەر کراون، بۆیه‌ بەختەوەرم كه‌ ئەندامی خێزانێکم بە بێ دابڕان بەشداریمان کردووە لە هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان و ڕاپەرین و سەرخستنی ئەزموونی ئیدارەدانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

لەکۆتایدا ئەڵێم بەرز و پیرۆز بێت یادی ٤٩ـیەمین ساڵڕۆژی ھەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتوو خواز، سەری نەوازش بۆ هەموو شەهیدانی کورد و کوردستان سەروەریان بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی هه‌میشه‌ له‌یاد داده‌نه‌وێنم.