Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری وزەی ئەمەریکا کۆبووەوە

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/22، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن, لەگەڵ کریس ڕایت وەزیری وزەی ئەمەریکا کۆبووەوە.

وەزیری وزەی ئەمەریکا، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ ئەمەریکا نیشاندا و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەردوو ڕێککەوتننامەکە لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە بواری وزە و پەرەپێدانی زیاتری وەبەرهێنانی ئەمەریکی لە کوردستان دەربڕی.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی ئەمەریکای کرد و کورتەیەکی دەربارەی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا ، بە تایبەتی وزە و پڕۆژەی ڕووناکی و هەژماری من و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری خستەڕوو.

 

22 ئایار 2025