Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئەحمەد داودئۆغڵو دەکات

ھەولێر-KDP. info-  رۆژی پێنجشەممە 22ـی ئایاری 2025، لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا و سەرۆکی پارتی داهاتووی تورکیا و شاندی یاوەری کرد.

لەدیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و بە هەنگاوێکی گرنگ و مێژوویی وەسفکرا و  جەختیش لە پێویستیی پابەندبوونی هەموو لایەک کرایەوە بۆ بە ئەنجام گەیشتنی ئەم پڕۆسەیە. بەڕێز داودئۆغلو سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد کە پاڵپشتی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا بووە و ڕۆڵی سەرۆک بارزانیی بەرز نرخاند.

پێشهات و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە گشتی تەوەری دیکەی ئەم دیدارە بوون.