سلێمانی-KDP.info- گوته‌بێژی شاره‌وانیی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "پڕۆژه‌ی شه‌قامی سه‌د مه‌تری سلێمانی 70%ی ته‌واوبووه، له سێ مانگی داهاتوو به‌شێكی شه‌قامه‌كه ده‌كرێته‌وه."
زه‌رده‌شت ڕەفیق، گوته‌بێژی شاره‌وانی سلێمانی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "كاركردن له شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی به‌رده‌وامه، شه‌قامه‌كه 32 كیلۆمه‌تره و تا ئێستا 22 كم چینی یه‌كه‌می قیڕی بۆ كراوه، 15 كم چینی یه‌كه‌م و دووه‌می قیڕ كراوه، شه‌قامی سه‌د مه‌تری سلێمانی كه به ئۆتۆبانی بابان ناسراوه، نزیكه‌ی 70%ی كاره‌كانی ته‌واو بووه، دوو پردی تێدایه كاری تێدا ده‌كرێت، پێنج ئه‌نده‌ر پاسی هه‌یه ته‌واو كراون."
گوته‌بێژی شاره‌وانی سلێمانی گوتیشی" له سێ مانگی داهاتوو به‌شی یه‌كه‌می شه‌قامی سه‌دمه‌تری ده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها كاركردن له‌و پڕۆژه ستراتیژییه به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی له ساڵی داهاتوو به یه‌كجاری كۆتایی بێت و بكه‌وێته خزمه‌ت هاووڵاتییانی شاری سلێمانی و كوردستان."
زه‌رده‌شت ڕه‌فیق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد "پڕۆژه‌ی سه‌د مه‌تری سلێمانی كارئاسانی زۆر بۆ هاووڵاتییان ده‌كات و جه‌نجاڵی ده‌روازه‌ی شاری سلێمانی نامێنێ، چونكه بۆ نموونە ئه‌وانه‌ی دێنه سلێمانی ده‌یانه‌وێ به‌ره‌و ده‌ربه‌ندیخان یان قه‌ره‌داغ بڕۆن ئه‌وه نایه‌نه‌وه ناو شار، له زۆر ڕووه‌وە پڕۆژه‌كه گرنگی خۆی هه‌یه بۆ سلێمانی و ده‌وروبه‌ری."
ڕۆژی 11ی ته‌مموزی ساڵی 2020 مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ردی بناغه‌ی شه‌قامی سه‌دمه‌تری سلێمانی دانا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 400 ملیار دیناری بۆ پڕۆژه‌كه ته‌رخان كردووه و ده‌بێته یه‌كێك له شه‌قامه ستراتیژییه‌كانی سلێمانی.
قائید میرۆ