ھەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی لە ساڵیادی بوونی بە پێشمەرگەدا، پەیامێكی بڵاو كردەوە و سڵاوی بۆ هەموو پێشمەرگەی كوردستان و رۆحی پاكی شەهیدان نارد.
ئەمڕۆ سێشەممە 20/5/2025، سەرۆك مەسعوود بارزانی، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە (ئێكس) پەیامێكی بڵاو كردووەتەوە و نووسیویەتی: سڵاو بۆ هەموو پێشمەرگەکان و چاویان ماچ دەکەم، سڵاو بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدان و سڵاو بۆ هەموو ئەو قارەمانانە کە ئەمڕۆیان دروست کرد و بوونە شانازی بۆ گەلەکەیان.
ئەو پەیامەی سەرۆك بارزانی، هاوكاتی ئەوەیە ئەمڕۆ 63ـیەمین ساڵیادی دەستپێكی پێشمەرگایەتییەتی.