Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی پیرۆزبایی مەسروور بارزانی بۆ یەکێتیی قوتابیان و لاوانی کوردستان

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی لە پەیامێکیدا بە بۆنەی سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرەی یەکگرتنەوەی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە قوتابیان و لاوانی کوردستان دەکات.

دەقی پەیامەکەی مەسروور بارزانی.

بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەکەتان، کۆنگرەی یەکگرتن و ھەڵبژاردنتان بە سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و ھیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، خاوەنی مێژووییەکی پڕ لە شانازییە لە خەباتی ڕێکخراوەیی و داکۆکیکردن لە ماف و داخوازییەکانی قوتابیان و لاوان و خەبات و تێکۆشانی نەتەوەیی و نیشتمانیمان.

ھیوادارم لەم قۆناغە نوێیەی ڕێکخراوەکەتاندا، بە شێوازێکی پێشکەوتووتر و لە ڕێگەی زانست و ھزری داھێنەرانەوە، زیاتر کار لە پێناو پێشخستنی ھەوڵ و تواناکانی قوتابیان و لاوانی کوردستان بکەن و وەک ھەمیشە پشتیوانیی پرس و دەسکەوتە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووریی ھەرێمی کوردستان بن.

پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی یەکگرتنەوەتان لێ دەکەم و ھەموو پشتیوانییەکی خۆمتان بۆ دووپات دەکەمەوە.