Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ستافی نوێی ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرا

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی ٥ی ٢٠٢٥، لە شاری ھەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و مەسروور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی یەکگرتنی ھەردوو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابییانی کوردستان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان بە دروشمی (پەروەردە، زانست، تێکۆشان) بەسترا.

‎لەو کۆنگرەیەدا، ھەردوو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابییانی کوردستان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان لەژێر ناوی یەکێتیی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان یەکیان گرتەوە و ھەر ئەمڕۆش سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتیی ئەو ڕێکخراوە ھەڵبژێردران.

‎شڤان مەحموود، وەک سکرتێری یەکێتیی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان ھەڵبژێردرا.

‎ئەندامانی سکرتاریەتیی ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان ئەمانەن:


یەکەم: ئەحمەد سەعید - ٢٠٩ دەنگ.
دووەم: مەتین عەلی - ١٨٢ دەنگ. 
سێیەم: شڤان عەبدولڕەحمان - ١٨١ دەنگ. 
چوارەم: ئەڤین ئەنوەر - ١٧٣ دەنگ. 
پێنجەم: ڕێبین عەبدولسەلام - ١٦٢ دەنگ. 
شەشەم: ئاکام عیرفان - ١٥٥ دەنگ. 
حەوتەم: مەنسوور حوسێن - ١٥٣ دەنگ. 
ھەشتەم: شڤان مەحموود - ١٥٢ دەنگ. 
نۆیەم: ناسکە سابیر - ١٤١ دەنگ.
دەیەم: شنیا ھوشیار - ١٢٦ دەنگ. 
یازدەھەم: دەوەن دلێر - ١١٢ دەنگ.

‎دواتر، بە دەنگی ئەو ١١ کەسەی کە وەک ئەندامی سکرتاریەتی ڕێکخراوەکە ھەڵبژێردرابوون، شڤان مەحموود، ناسراو بە شڤان کوردستانی، بە سکرتێری ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، ھەڵبژێردرا.