Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ناوی ٣٣ ھەزار پێشمەرگە و فەرمانبەر بۆ وەرگرتنی زەوی دەگەڕێتەوە

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی وردبینی لە ناوی فەرمانبەران بۆ وەرگرتنی زەوی ئاشکرای کرد، ناوی زیاتر لە ٣٣ ھەزار پێشمەرگە و فەرمانبەر و خانەنشین بۆ وەرگرتنی زەوی دەگەڕێتەوە.

سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری پرۆسەی دابەشکردنی زەوی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، لە ئێستادا ناوی زیاتر لە ١٠ ھەزار و ٣٠٠ کەس لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانە و لە چەند ڕۆژی داھاتوودا ئەو لیستە پەسەند دەکرێت و دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەت و دواتر ڕەوانەی شارەوانییەکان دەکرێت بۆ تیروپشک و جێبەجێکردن.

بەرپرسەکەی وەزارەتی شارەوانی دەشڵێت،‌ لیستێکی دیکەش کە پێکھاتووە لەناوی ٢٣ ھەزار ‌خانەنشین و فەرمانبەر، ئەویش لە ‌سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانە و چاوەڕێی پەسەندکردنیان دەکەین بۆ ئەوەی سوودمەند بن لە بڕیاری حکوومەت بۆ وەرگرتنی زەوی.

مەولوود ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لیستێکی نوێ لەبەردەستە وەزارەت سەرقاڵی وردبینییە و کەی کۆتایی بە پرۆسەی وردبینی ھات،‌ ڕەوانەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەکەین بۆ پەسەندکردن.

 

قائید میرۆ