Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بەرپرسی نوێی لق بۆ KDP: بەھەموو توانایەک کار بۆ سەرخستنی گۆڕانکاریەکانی حزب دەکەین

کەلار-KDP.info- ئەمڕۆ پارتی گۆڕانکاری لە ژمارەیەک لق و ئۆرگانەکانی ڕاگەیاند و بەرپرسی نوێی لقی گەرمیانیش دەڵێ، ھەر ئەرکێک بە ئێمە بسپێردرێت بەزیادەوە جێبەجێی دەکەین و پابەندین بە بڕیاری سەرۆک و حزب.

حوسێن کەلاری، بەرپرسی نوێی لقی ٢٢ی گەرمیان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھەر لە منداڵییەوە باوەڕم بە ڕێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر ھەبووە و لە تەمەنێکی زووە پەیوەندیم بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ھەر لە ساڵی ١٩٧٩ تا ئێستا ھەرچی ئەرکێک بە بەندە سپێردرابێت جێبەجێم کردووە و پابەندبوومە بە بڕیارەکانی حزب و سەرۆک بارزانی، تا ئێستا چەندین جار شەرەفی ئەوەم پێبڕاوە خزمەتکاری خەڵک بم چەندین بەرپرسیارەتیم وەرگرتووە."

بەرپرسی نوێی لقی ٢٢ی گەرمیان، دەشڵێت: "لە گۆڕانکارییەکانی ئەمجارەش شەڕەفی ئەوەم پێبڕا لەسەر فەرمانی سەرۆک بارزانی پۆستی بەرپرسی لق وەربگرم، ئەوەش شانازییە بۆمن و بەھەموو توانایەک کار دەکەم بۆ سەرخستنی ئەو ئەرکەی پێم سپێردراوە، تەنانەت ئامادەم گیانی خۆشم بیکەمە قوربانی لەسەر ڕێبازی بارزانی و بەجێھێنانی ئەرکی پارتایەتی."

حوسێن کەلاری ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: "بەرپرسیاریەتی لای ئێمە واتە خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و ئێمەش لە ئاست ئەو ئەرکەدا دەبین لەو سنوورەی شانازی ئەوەمان بەرکەوتووە خزمەتی خەڵکی خۆمان بکەین و تێدا درێژە بە خەبات دەدەین."

 

قائید میرۆ