Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی بنکەی لالش: سەرۆک بارزانی بەردەوام پشتگیری بنکەی لالشی کردووە

دھۆک -KDP.info- سەرۆکی دەستەی باڵای بنکەی لالش گوتی "سبەی ٣٢ ساڵ بەسەر دامەزراندنی بنکەی لالش تێپەڕدەبێت، بەو بۆنەیەوە لە بارەگای سەرەکی لە دھۆک، پێشوازی لە مێوانان دەکەین.
ئەو بنکەیە، ٣٢ ساڵە بێ وچان لە خەباتی خۆی بەردەوامە. لە ڕۆژی دامەزراندنیەوە سەرۆک بارزانی تا ئێستا بەردەوام پشتگیری لە بنکەی لالش کردووە."


سەعید جردۆ، سەرۆکی دەستەی باڵای بنکەی لالش، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "١٢/ ٥ دەبێتە ٣٢ ساڵەی دامەزراندنی بنکەی لالش، وەکو یەکێک لە دەستکەوتی خوێنی ھەزاران  قوربانیی خەڵکی کوردستان ئەم بنکەیە چەندین چالاکی ڕۆشنبیری وکۆمەڵایەتی ئەنجام داوە، حکوومەتی ھەرمی کوردستان، بەتایبەت سەرۆکی حکوومەت پشتگیرییەکی بێسنووری بنکەکەمانی کردووە.
سبەی بەو بۆنەیەوە لە بنکەی لالش لە دھۆک، پێشوازی لە مێوانە خۆشەویستەکان دەکەین.
ئەو بنکەیە لەژێر دروشمی "لالش کانیەکی زەلالە دەکەوێتە ڕووباری ڕۆشنبیری کوردی"، لە دەستپێکی دامەزراندنی لە ساڵی ١٩٩٣وە تا ئێستا، لەسەر ھەمان دروشم خەبات دەکات، گرنگی بە ڕۆشنبیریی خەڵکی ئێزدی دەدات، چارەسەری کێشەی کۆمەڵایەتی دەکات و برایەتی لەنێوان پێکھاتە و ئاینەکان زیاتر دەکات."
سەعید جردۆ گوتیشی "بڕیارە سبەی بە چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەو یادە لە بارەگای گشتی و لقەکانی بنکەی لالش ساخ دەکرێتەوە.
سەرۆک بارزانیش لە ڕۆژی دامەزراندنیەوە تا ئێستاش بەردەوام پشتگیری لە بنکەی لالش و پێکھاتەی ئێزدی و ھەموو پێکھاتەکان کردووە، بۆیە سوپاسی سەرۆک و ڕابەر ومەرجعی گەلی کورد دەکەین.

بڵند ئیبراھیم