ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران و کەسوکار و قوربانیانی تەقینەوەی بەندەرعەباس کردوو ھیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازێت.
	دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
	پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێز د.مەسعود پزیشکیان و کەسوکار و قوربانیانی تەقینەوەی بەندەر عەباس دەکەین و ھیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
	خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبووان بە بەھەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاریان ببەخشێت.
	لەم ڕووداوە نەخوازراوەدا، ھاوسۆزی و ھاوخەمی خۆمان لەگەڵ خەڵکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەردەبڕین.