Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری نەینەوا دەکات

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی شەممە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٥ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە عەبدولقادر ئەلدەخیل پارێزگاری نەینەوا کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی پارێزگای نەینەوا و ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی دامودەزگە فەرمییەکانی پارێزگای نەینەوا و حکوومەتی ھەرێم کرا.

ھەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی جەختی لە پشتیوانیی خۆی بۆ پارێزگای نەینەوا کردەوە و ھیوای خواست ھاووڵاتیان و ھەموو پێکھاتەکانی نەینەوا داھاتوویەکی باشتریان ھەبێت.