Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات

ھەولێر-KDP.info-   پێنجشەممە 24ی نیسانی 2025، لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئەسعەد ئەلعیدانی پارێزگاری بەسرا کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە کرا و جەخت لە هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرایەوە لەپێناو تێپەڕاندنی کێشە و ئالنگارییەکان و پاراستنی سەقامگیری و  بوژانەوە.